گرووپی هەڵپەڕکێی “دیلانی ورمێ” بە ڕەسمی وەک ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی و هونەری ئورووپا هەڵبژێردرا.
گرووپی هەلپەرکێی “دیلانی ورمێ” لە ساڵی ٩٦ی هەتاوییەوە چالاکییەکانی لە بواری هەڵپەڕکێدا دەست پێکردووە و تا ئێستا توانیویەتی لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی نێوخۆیی و دەرەوی وڵات بەشداریی بکا و سەرکەوتن بەدەست بێنێ.
گرووپی هەڵپەڕکێی دیلان لەو ماوەیەدا لە فێسیتڤاڵە فولکلۆرییەکانی نێوخۆیی لە شارەکانی بانە، مەهاباد، ورمێ، سەڵماس و ڕەشت بەشداری کردووە و لە هاوینی ساڵی ٩٨ی هەتاوی وەک یەکەمین گرووپی هونەری پاریزگای ورمێ، لە تاران هەلبژێردرا و لە چەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
شایانی باسە کە گرووپی دیلان بە هەوڵ و تێکۆشانەکانی و بە پشتگیری خەڵکی دڵسۆزی کورد وەک گرووپێکی فەرهەنگی و هونەری، بە ڕەسمی لەلایەن ئەنجومەنی فولکلۆریی ئورووپا هەڵبژێردراوە و بڕوانامەی فەرمی وەرگرتووە و جگە لە هەڵپەڕکێ لە بوارەکانی شانۆ و ناساندنی فولکلۆری ناوچە و شوێنەوارە دێرینەکان و ناوچە گەشتییارییەکانیشدا چالاکیی دەکا.











