ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی گەنجانی بێکاری شاری بێهبەهان لە بەردەم پاڵاوگەی ئەو شارە، کۆمەڵێک لە ماسیگرانی شاری ئابادان لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە، کۆمەڵێک لە جوتیارانی ئیسفەهان لە مەیدانی خوراسگانی ئەو شارە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ئیلام لە بەردم بینای فەرمانداری، کۆمەڵێک لە ماشیندارانی شاری سەراوان لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتداران بەڵێنی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە.