خالید تەوەکولی مامۆستاو کەسایەتیی سیاسی کە لە سەر حەوزەی شارەکانی سەقزو بانە خۆی بۆ کاندیداتۆرyی بە مەبەستی بەشداری لە خولی دەهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە ئێران ناونووس کردوە، لە سمینارێکی تێلگرامیدا بەشداری کردو وڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
تەوەکولی لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی مەجلیسیشدا لە سەر هەمان حەوزە خۆی کاندید کردو دەنگی سەرەکیی دەنگدەرانیشی وەرگرت، بهڵام رێگای پێ نەدرا بچێتە مەجلیسو ئاکامی هەڵبژاردنەکە لە لایەن شورای نیگەهبانەوە هەڵوەشایەوە.
ئەو لە قسهکانیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەڵبژاردنە کردو گوتی یەکێک لەو هۆکارانە ئەوە بوو کە کەسانێک ئەویان وەک کەسێکی لائیکو باوەڕمەند بە جودایی دین لە سیاسەت پێناسە کردبوو.
تهوهکولی لەم پێوەندیەشدا ڕای خۆی راگەیاندو گوتی من لائیک نیم، لە کۆمەڵگایەکی ئایینیدا دەوڵەت ناتوانێ لە ئایین جیا بێ، هەروەک لە کۆمەڵگایەکی غەیرە ئایینیشدا دەوڵەت ناتوانێ ئایینی؛ بێ بەڵام پێم وایە کە دەوڵەت لە هەمبەر ئایینە جیاوازەکان دەبێ بێلایەن بێو بە قازانجی ئایینێکی تایبەت هەڵوێست نەگرێو هەڵسوکەوت نەکا.
خالید تەوەکولی لە بەشێک لە قسەکانیدا بەرنامەی خۆی بۆ دوای ئەگەری هەڵبژێرانی ڕاگەیاندو لەم بارەوە بە تایبەتی ئاماژەی بە کارو بڕشتی زیاتری فراکسیۆنی نوینەرانی کورد لە مەجلیسی شەشەم دا کرد. دامەزرانی وەها فراکسیۆنێکیشی بۆ مەجلیسی دەهەم بە یەکێک لە ئامانجەکانی خۆی پێناسە کردو گوتی کە ئەو نایهەوێ تەنیا وەک نوێنەری سەقزو بانە بچێتە مەجلیس، بەڵکوو به تهمایه وەک نوێنەرێک لە کوردستانەوە ئەرکی خۆی لە مەجلیس راپەڕێنێو بەشی کوردەکان لە سیاسەتو لە ئابووریی ئێراندا دەبێ وەبەرچاو بگیرێ.
داکۆکی لە مافی ژنانو گرینگیی پێگەی ژن لە کۆمەڵگا، مافی زیندانیانی سیاسیو ئەو رێکارانەی کە دەبێ بۆ ئازادی یان کەمکردنەوەی حوکمی سەپاو بە سەریاندا ئەنجام بدرێ، مافی کرێکارانو چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا بەشێکی دیکە لە باسو بۆچوونەکانی خالیدی تەوەکولی لەو سمینارە تێلگرامیەدا بوو.