مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لە ڕۆژی نەتەوەیی ئازادی ئایینیدا وتی: لەم ڕۆژەدا ئێمە بۆ پشتیوانی لە ئازادی ئایینی وەکوو یەکەمین ڕەهەندی ئازادیی و مافی مرۆڤ لە ئەمریکا و لە سەرتاسەری جیهاندا بەڵێن نوێ دەکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە جارێکی دیکە ئەمریکا لە بەرەوپێشچوونی ئازادی ئایینیی لە سەرتاسەری جیهاندا بەڵێنەکانی خۆی نوێ دەکاتەوە، بۆ وێنە دەستەبەرکردنی ماف بۆ هەر مرۆڤێک بۆ بەهرەمەندیی لە ئازادی بیروبڕوا، ئایین، گۆڕینی ئایین.
مایک پۆمپێئۆ ئەوەشی زیاد کرد کە، دامەزرێنەرانی وڵاتی ئێمە دەرک بەوە کردبوو کە سەرکەوتنی نەتەوەیەک لەوەدایە کە کەڵک لە ئازادییە ئایینییەکان و بیروبڕوا جیاوازەکانی تاکەکانی وەربگرێ و ڕۆڵی سەرەکی هەر حکوومەتێک پشتیوانی کردنە لەم مافانە نەک پڕوپاگەندە بۆ ئیدۆلۆژییەکی ئایینی تایبەت.