ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان، بە بۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە ناردنی گرتە ڤیدیۆ و دروشمی تایبەت چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری بۆکان بە بۆنەی هاتنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە ناردنی گرتە ڤیدیۆ و دروشمی تایبەت یادی ئەم بۆنە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری بۆکان، هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.











