ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان شاری سنەیان بە دروشم و تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانەوە ڕازاندەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، بە بۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکییەکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
سەرەڕای هەوڵ و گوشارەکانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و پەرەسەندنی ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان، ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆیی وڵات و بە تایبەت لە شاری سنە بوێرانە بە بڵاوکردنەوەی دروشمی تایبەت بە یادی ٢ی ڕێبەندان، ئەم یادە پیرۆز و مەزنە بەرز ڕادەگرن و پێروزبایی خۆیان ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ئەوشوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە گەڕەکی فەیزئاوا، کانی کوزەڵە، دارفرۆشەکانی فەیزئاوا، گەڕەکی تەقتەقان، ئاویەر و گوێزەکوێرە.
لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری سنەی سەربەرز، هیوای بەردەوام بوون لە ئەرکەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازین.












