ئەکبەر گەوێلی هاووڵاتیی خەڵکی سنە، کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەکبەر گەوێڵی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران بۆ سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا و پاش سێ حەوتوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەکبەر گەوێڵی دواجار ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٩، لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم بە ٢ ساڵ بەندکران حوکم درا.











