ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی چەغماغەرە لە ناوچەی دێولان بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی چەغماغەرەی سەر بە شاری دێولان، بە بۆنەی هاتنی ٢ی رێبەندان ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکییەکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سپاس و دەستخۆشی بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزب لە گوندی چەغماغەرە لە شاری دێولان دەنێرێ و سەرکەوتن و بەردەوامییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.











