لایەنگران و ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی حەسەننوورانی ناوچەی شنۆ بەبۆنەی ٢ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، لە گوندی حەسەننووران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوارەی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و دروشمی تایبەت بە کۆماری کوردستان چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
سەرەڕای هەوڵ و گوشاری زۆری چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی “حەسەننووران” بۆ پێشوازی لە هاتنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بە چالاکییەکانیان یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سپاس و دەستخۆشی بۆ ئەندام و لایەنگرانی حیزب لە گوندی حەسەننوورانی شنۆ دەنێرێ و سەرکەوتن و بەردەوامییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.












