محەممەد ڕمووکی، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە وڵاتی دانمارک ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ لەمەو پێش کاک” محەممەد ڕمووکی” ناسراو بە جەنگجوو، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٨ساڵیدا لە وڵاتی دانمارک ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
کاک محەممەد ھەر لە سەرەتاکانی شۆڕشەوە وەکوو پێشمەرگەیەکی بە باوەڕ، تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەبێ و لە ھێزی “ئەفشین”دا سازمان دەدرێ وئەرکە حیزبییەکانی بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبرد و دوای ساڵانێکی زۆری خزمەتی پێشمەرگایەتی، رووی لە هەندەران کرد و لە وڵاتی دانمارک گیرسایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا تا کۆتا ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە رێباز و ئامانجەکانی مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” محەممەد ڕمووکی” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم وکەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.