٢٠٦ یەكەی پیشەسازی لە كرماشان داخراون.
ڕەزا ڕەحیمی، سەرۆكی پیشەسازی، سامانەكانو بازرگانیی پارێزگای كرماشان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی، زۆربەی هۆكاری داخرانی ئەم یەكانە بەهۆی گیروگرفتی نەغدینەو نەبوونی مشتەری لە كەرتی پیشەی بیناسازی بووە.
ناوبراو هەروەها دەڵێ ئەگەر دووبارە ئەم کارگەو کارخانە داخراوانە بكرێنەوە بواری كار بۆ ٣ هەزار كەس دابین دەكرێ، بەڵام نەبوونی بازاڕی فرۆش بۆ بەرهەمەكانو گیروگرفتی بەڕێوەبەریی خاوەن پیشەسازییەكان لە هۆكارەكان داخرانی ئەم یەكانە بووە.
ئەو دەڵێ هاوكاری نەكردنی بانكەكان لەگەڵ خاوەن یەكەكان لە تەنشت گەمارۆكانیش هۆکارێکی دیکەی ئەو دۆخەیەو لە بارودۆخی ئێستاشدا زەحمەتە بکرێ لێی دەرباز بن.