مارکۆس گرۆبل، نوێنەری ئاڵمان بۆ کاروباری ئازادییە ئایینییەکان، داوی بە فەرمی ناسینی ئایینی بەهایی و ئازادیی گۆڕینی ئایین لە ئێراندا دەکا.
گرۆبل ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەی نووسی کە دەبێ ڕێژیمی ئێران ئایینی بەهایی وەکوو ئایینێک بە فەرمیی بناسێ.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرکوت و هەڵاواردنی سیستماتیکی بەهاییەکان لە ئێراندا وتی: بەهاییەکان لە چوارچێوەی ڕێژیمی ئێراندا ناتوانن ئایینی خۆیان ئازادانە ڕابگەیێنن و خێرا دەسبەسەر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن.
هەروەها ڕایگەیاند کە ناوەندی ئایینیی بەهاییەکان لە ئێران هێرشی کراوەتە سەر و داواکارین کە ڕێژیمی ئێران گوشارەکان لەسەر بەهاییەکان کەم بکاتەوە و هەڕەشەی سێدارەیان لێنەکات.