بەشێکی بەرچاو لە قامیشەڵانەکانی گۆلی زرێبار لە ئاگردا سووتان
ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار زیاتر لە ١٧٠ هێکتار لە قامیشەڵانەکانی دەروروبەر و نێو گۆلی زرێبار لە ئاگردا سووتان و خەسار و زیانێکی زۆری بە ژینگە و گیانلەبەرانی ئەو گۆلاوە گەیاندووە.
جێگای ئاماژەیە کە کودستان بە شێوەیەکی بەرچاو و دوژمنکارانە کراوەتە ئامانجی سووتان و ئاگرتێبەردانی ژینگەیی لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمە و هەروەها کەسانی هەلپەرەست و نەزان و لەو بوارەشدا بە دەیان کەس لە خەڵکی ژینگەپارێزی کورد بە ئەنقەست و لە ڕێگای کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەدا لە لایەن ڕێژیمەوە شەهید کراون.