مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی پێوەندی بازرگانیی ئاڵمان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هۆشداری دەدا و دەڵێ: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانیی ئەو تێرۆریستانەیە کە دەستیان لە جینایەتی “١١سێپتامبر”دا هەبووە و هەروەها لە ئورووپا، ئافریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەراست بەردەوام کردەوەی تێرۆریستی دەکات و پەنا بە تێرۆریستان دەدات، ئاڵمان دەبێ پێداچوونەوە بە پێوەندییەکانی لە گەڵ ئەو ڕێژیمەدا بکا.
هەروەها ناوبراو لە درێژەدا وتی: بۆچی دەوڵەتانی ئورووپا لەگەڵ ڕێژیمێکی تێرۆریست و تێرۆریستپەروەر، بازرگانی بکەن؟، ئێمە ناتوانین ئەو مەترسییەی ڕێژیمی ئێران لەبەرچاو نەگرین و دەبێ هەموومان بەیەکەوە ڕووبەڕووی ئەو ڕێژیمە تێرۆریستە ببینەوە.