لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا ڕایانگەیاند کە ڕێژیمی ئێران هەنگاوگەڵێکی نوێی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی و بەرهەمهێنانی ماددەی سەرەکیی کڵاوەی ناوکی دەسپێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “واڵێستریت ژۆرناڵ” کە ئەم ڕاپۆرتە نهێنییەی ئاشکرا کردووە وتی: هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی زۆر مەترسیدارە و ڕێژیمی ئێران، تەنیا بە مەبەستی سەربازیی دەیهەوێت بگا بە چەکی ناوکی.
ڕۆژنامەی واڵێستریت ژۆرناڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە ڵێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکی لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا کە بۆ وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزی ناوکی ئامادە کراوە ئاماژە بەوە دەکا کە ڕێژیمی ئێران لە بنکەی ناوکییەکانیان زۆر بە چڕی لە هەوڵی بەرهەمهێنانی کڵاوەی ناوکی بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوکییە کە هەوڵەکانی ئێران بۆ ئەم مەبەستە مەترسیی زۆری هەیە بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە و جیهان و بە گشتی و بە هاتنەسەرکاری جۆبایدن وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر پەرە دەستێنێ.