ئیسرائیل دەیهەوێ پێش بە گەڕانەوەی “جۆ بایدن” بۆ بەرجام بگرێت
یەک حەوتوو کات ماوە بۆ دەسبەکاربوونی “جۆ بایدن” وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا ولەو بارەیەوە هەواڵدەریی “بلۆمبێرگ” بڵاوی کردۆتەوە کە ئیسرائیل خەریکی بەرنامە داڕشتنە بۆئەوەی پێش بە گەڕانەوەی سەرۆککۆماری هەڵبژێردرا بۆڕێککەوتنی بەرجام بگرێت.
بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێ، “یووسی کۆهێن” سەرۆکی “مووساد”، لە سەفەرێکدا چووەتە ئەمریکا تا نەهێڵێت ئەو وڵاتە گەمارۆکانی دژ بە ڕێژیمی ئێران، بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل کەم بکاتەوە.
بلۆمبێرگ هەروەها نووسیویەتی: ئەو نێردراوەی ئیسرائیل هەوڵ دەدات تا لە ئێستاوە دەوڵەتی “جۆ بایدن” سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەو باوەڕە بگەیەنێت کە هەڵویستی توند دژبە پڕۆژەی ناوکی و بەرنامەی مووشەکە بالستیکییەکان و میلیشیاچەکدارەکانی سەربە ڕێژیمی ئێران بگرێتە بەر.
ئەو هەواڵدەرییە هەروەها بڵاوی کردۆتەوە کە، ڕێکاری ئیسرائیل بەپێچەوانەی تیمی “جۆ بایدن”، بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ناوکییە لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا و هەروەها دانوستاندن سەبارەت بە پەرەپێدانی زیاتری ئەو ڕێککەوتنەیە.
جێگای ئاماژەیە کە ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردوو دەیان هێرشی کوتوپڕ و قورسی کردەسەر بنکە و بارەگاکانی سوپای قودس لە سووریە و بە پێی هەواڵەکان بێجگە لە خەسارێکی یەکجارزۆری ماددی و چەکوچۆڵ، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری سوپای قودس و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لەو هێرشانەدا کوژراون و دەیان کەسیش بریندارن.