لە ٨ مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا هەزار و ٢٥٨ کرێکار لە ئێران بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە لایەن ناوەندی پزیشکی قانوونیی ئێران، لە ٨ مانگی سەرەتای ساڵی ٩٩ی هەتاویدا هەزار و ٢٥٨ کرێکار لە ئێران بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەستداوە کە ١٢٣٥کەس پیاو و ٢٣ کەس لەو کرێکارانە ژن بوونە، کە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار سەتا٤ زیادی کردووە.
شایانی باسە نەبوونی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران لە شوێنی کارکردن، نەبوونی کەرەستەی خۆپارێزی و بەربوونەوە لە بەرزایی لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە ڕووداوی کارن،وێڕای ئەوە بەشێك لەو کرێکارانە بەهۆی ئەوەیکە لە لایەن خاوەن کارەوە بیمە نەکراون لە کاتی گیان لەدەستدان یا نقوستانی و بریندار بوون لە کاتی کار کردندا هیچ قەرەبوویەک بە بنەماڵەکانیان و ئەو کرێکارانە نادرێ.بەپ.بەپی ئامارە جههانییەکان ئێران لە بواری پاراستنی ئەمنییەتی گیانی کرێکاران، پلەی ١٠٢یەمی لە جیهاندا هەیە.