پۆمپێئۆ دەڵێ: لە ماوەی گەماروکان بە دژی ڕێژیمی ئێران زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای گەورەی بازرگانیمان لە ئێران هێناوەتە دەرەوە.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە لاپەڕەی تویتێرەکەیدا نووسی کە لە ئاکامی سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بە دژی ڕێژیمی ئێران، زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیایی گەورەی بازرگانی و بەرهەمهێنانی ئەمریکاییمان لە ئێران هێناوەتە دەرەوە.
ناوبراو وتی: ٣٠ وڵات کە بەرهەمە نەوتییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان هاوردە دەکرد بە هۆی سزاکان و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هاوردەکردنی نەوتیان لەو وڵاتە ڕاگرتووە کە بەو هۆیەوە ڕۆژانە پێش لە هەناردەکردن و فرۆشتنی زیاتر لە ٢میلیۆن بەرمیل نەوتی ئێران گیراوە کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی داڕمانی ئابووری ڕێژیمی ئێران.
پۆمپێئۆ لە درێژەی تویتەکەیدا دەنووسێ، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە گشتی توندڕەون و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە گەڵ ئێران کارێکی زۆر ئاسان نییە.