له‌دیدارو چاوپێکه‌وتنی شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لهههولێرو هه‌یئه‌تیکی حیزبی دێمۆکراتی “بێت نەهرین”دا گرینگ‌ترین بابه‌ته‌کانی کوردستان‌و ناوچهتاوتوێ کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بەفرانباری ٩٤ ( ٤ی ژانوییەی ٢٠١٦ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر پێکهاتوو لە ئیبراهیم زێوەیی‌و حه‌سن کاکیلی سەردانی =حیزبی دێمۆکراتی “بێت نەهرین”یان لە هەولێر کرد‌و لە لایەن شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی بێت نەهرین بریتی لە رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی، عامر حزیرانو جرجیس یونان؛ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئه‌م حیزبەوە، پێشوازییان لێ‌کرا.
لەو دیدارە کۆمەڵێک بابەت‌و پرسی پێوەندیدار بە روداو‌و و پێشهاتەکانی ناوچە، رۆژهەڵاتی نێوەراست، هەرێمی کوردستان‌و پرسی ئاسۆرییه‌کانی نیشته‌جێ لهپارچەکانی کوردستان، هاتنە بەر باس‌و ئاڵوگۆری بیر‌و ڕایان لە سەر کرا.
لەو دانیشتنە دا دوو لایەنی حیزبی دێموکڕات‌و حیزبی بێت نەهرین لە سەر نوێترین‌و گرینگ‌ترین روداوەکانی ئەم دواییانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراستو بە تایبەت قوڵبوونه‌وه‌ی گرژی‌و ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران‌و عەرەبستان‌و کاریگەرییەکانی لە سەر وڵاتانی ناوچە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لە کۆتاییدا شاندەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و حیزبی دێمۆکراتی بێت نەهرین، پێویستیی بەهێزترکردنی پێوەندی دوولایەنەو بە گشتی پێوەندیی نێوان دوو نەتەوەی کورد‌و ئاسۆرییان بهنوێنگهی دابینکردنی ئاشتی‌و سەقامگیری‌و پرێنسیپە ئینسانی‌و دێمۆکراتیکەکان ناوبرد.