ئیسرائیل لە درێژەی هێرشەکانیدا بۆ سەر میلیشیا و هاوپەیمانەکانی ڕێژیمی ئێران و بنکەکانی سپای قودس لە سووریە، سێ شوێنی گرینگی سەربازیی و چەک و چۆڵی ئەو هێزانەی کردە ئامانج.
بە پێی هەواڵی ناوەندی چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بنکە و بارەگاکانی سوپای قودس و میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان”یان لە قۆنەیتەرییە، ئەلبووکەمال و دەیرەزوور کردە ئامانجی هێرشەکانیان و بە تەواوەتی خاپوورکران.
هەر بە پێی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەرییە، ئەو سێ شوێنە کە هێرشیان کراوەتەسەر، زۆر گرینگ و هەستیارن و پێشتریش لە لایەن ئیسرائیلەوە خاپوور کرابوون بەڵام لە لایەن سپای قودسەوە درووست کرابوونەوە.