مایک پۆمپێئۆ وتی: ئێران بووتە پەناگەو ئەفغانستانێک بۆ ڕێکخراوی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران، لە ١١ی سێپتامبری٢٠٠١ی زایینیدا یارمەتی ڕێکخراوی تێرۆریستیی ئەلقاعیدەی بۆ هێرش کردنە سەر بینایی “ناوەندی بازرگانی جیهانی” لە شاری “نیۆیۆرک”ی ئەمریکای داوە.
پۆمپێئۆ، کە پێشتر بەرپرسی ڕێکخراوی “سیا”ی ئەمریکای لە ئەستۆ بووە، لە لاپەڕەی تویتێرەکەی بە جەختکردنەوە لە سەرئەوەیکە ڕێکخراوی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە و ڕێژیمی ئێران”سەرچاوەی تێرۆر و کاولکارین لە جیهاندا وتی: ڕێژیمی ئێران یارمەتی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدەی لە هێرشەکانی ١١ی سێپتامبر داوە.
پۆمپێئۆ بە ئاماژە بە کوژرانی”ئەبوو محەممەد میسری” کەسی دووهەمی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە لە ئێران وتی: ئێران بووەتە پەناگەیەکی پارێزراو بۆ بەرپرسانی ئەلقاعیدە.