دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێونەتەوەیی، ڕۆژی ١٦ی بەفرانبار بە بڵاوەکردنەوە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، گیرابوو لەبارەی بنکەی ناوەکییەکەی نەتەنز ڕایگەیاند: سێ توونێل بە خێرایی، لە ژێر شاخێک لە نەتەنز لێدراوە و خەریکی ئامادەکارین بۆ بەرهەمهێنانی خێراتری چەکی ناوکی.
لە لایەکی دیکەەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، یەکیەتیی ئورووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کردەوە “ئێمە پاڵپشتی بەرهەمهێنانی وزەی ناوکی لە ئێرانین بەڵام لە چوارچێوەی سازشکراو، بەڵام لە بەرزبوونەوەی لە ڕێژەی دیاریکراو نیگەرانین کە بەرهەمهێنانی دەبێتە هەڕەشە و جێی مەترسییە.
ئەم بەیاننامەیە سازشی ناوکی بە سەرەکیترین بنەما لە جیهاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆشتنی بەکۆمەڵ و بەرهەمێکی دیپلۆماسی فرە لایەنەی دانا و هۆشداری داوە: جموجۆڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ساڵانەی دواییدا نە تەنیا لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنە دژایەتی هەبووە بەڵکوو بووەتە هۆی پەککەوتنی ڕێگە دیپلۆماسییەکانیش.
هەفتەیەک پێشتریش، ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکی نهێنیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕایگەیاند کە ئێران دەیهەوێ سێ تاڤگەی سانتریفیوژی مۆدێرنی ئای-ئاڕ٢ ئێم، لەشاری ناوکی نەتەنز دروست بکا.