خوداداد عەزیزی( یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ) دەڵێ: بۆچی لەگەڵ خەڵکی خۆماندا درۆ بکەین؟ لە کاتێکدا کە ژنان ڕێگەیان پێنادرێ بچنە یاریگاکانی “تۆپی پێ”، چۆن چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە ببینە خانەخوێی جامی نەتەوەکانی دیکە بۆ کێبڕکێی تۆپی پێ؟.
خوداداد عەزیزی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئێران، لەبارەی ئەوەی کە بڕیارە ئێران ببێتە خانەخوێ بۆ “جامی ئاسیا”یی یاری تۆپی پێ، وتی: جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە ئێمە نادەن لەبەر ئەوەی هاتنی ژنان بۆ نێو یاریگا قەدەغە و ڕێگە پێدراو نییە، بۆ نموونە چۆن دەکرێ بە ژاپۆنییەک بڵێین ژن لەگەڵ خۆتان مەهێنن یان ئەگەر هێناتان با دووربن لە پیاوان و لە شوێنێکی دیکە دانیشن و تەواوی یاسکانی ڕێژیمی ئێرانیش پەیڕەو بکەن ئیدی بۆچی دەبێ خانەخوێیی بە ئێمە بدەن؟
پێویستە بگوترێ لە کاتێکدا کە، “فیفا” پێشتر بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێرانی وتبوو؛ دەبێ دەرگای یاریگاکانی تۆپی پێ لە تەواوی کێبڕکێ نەتەوەییەکان و یانەییەکان بەڕووی ژنان بکرێنەوە، بەڵام ئەوەی ڕێژیمی ئێران دەیکات بێڕیزیکردنە بە ژنانی ئەو وڵاتە کە ڕێگەپێدراو نین لە یاریگاکاندا چاولە یارییەکان بکەن.