بە ئاشکرا بوونی ناوی کەسێکی دیکە لە دەسبەسەر کراوان لە مهاباد ژمارەی دەسبەسەر کراوانی ئەم شارە گەیشتە ٧ کەس.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، شەش کەس بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالاری ڕەهەوی، ئەفشین مام ئەحمەدی، سیروان نووری و ئیمان عەبدی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر کرابوون سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مهابادەوە ڕایگەیاند هەر لەو ڕۆژەدا لاوێکی ٢١ ساڵە بە ناوی “سۆران حوسێن زادە” کە چالاکی مەدەنییە و لە بواری شانۆشدا چالاکیی هەیە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە کە لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکاندا لە کوردستان تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵە ١٥هاووڵاتی کورد لە شارەکانی بۆکان، مهاباد، مریوان، سەردەشت و کەرەج، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون، کە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.