سادق زیباکەلام: فائیزە هاشمیڕەفسەنجانی هیچ قسەیەکی نەشیاوی نەکردووە و قسەی دڵی میلیۆنان ئێرانیی وتووە.
سادق زیباکەلام، چالاکی سیاسی ڕێفۆرمخواز دەڵێ : ئەو قسانەی کە فائیزە هاشمیڕەفسەنجانی، کردووەیەتی قسەی دڵی میلیۆنان هاووڵاتیی ئێرانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و سەرکەوتنی ترامپ وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا بووە.
زیباکەلام، چالاکی سیاسیی ڕێفۆرمخواز، لە نووسراوەیەکدا نووسی: ” کە بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران دەستیان کردۆتە بێڕێزیکردن بە ”فائیزە هاشمی”، لە کاتێکدا ناوبراو ڕاسگۆیانە و بوێرانە ئەو قسەی کرد کە ویستی دڵی میلیۆنان کەس لە هاووڵاتیەکانی ئێران بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بووە و ئەویش هەڵبژاردنەوەی دووبارەی ترامپ وەک سەرۆککۆماری ئەمریکا بوو، هەستی ئەوانیش وەک فائیزە هاشمی، ئەوە بوو ئێستا کە بەرپرسانی دەسەڵاتدار لە ئێراندا ناتوانین هیچ ئاڵوگۆڕێک بەدی بهێنین، و هیچ هیوا و ترووسکاییەک لە کۆتایی تونێلی ڕەشی سیاسی ئێراندا بە رچاو ناکەوێ ، بە هەڵبژاردنەوەی ترامپ وەک سەرۆککۆمار و پێڕەو کردنی سیاسەتی گوشار بۆ سەر ئێران ڕەنگە ئاڵوگۆڕێک لە سیاسەتیی بەرپرسانی ئێراندا بەدیهاتبایە”.
زیباکەلام ئەوەشی زیادکرد کە جیاوازی فائیزە هاشمی، لەگەڵ پیاوانی دنیای سیاسەت ئەوەیە کە ئەوەی لە دڵی ئەوان دایە ئەو ئاشکرای دەکا.