بەرپرسانی ڕیژیمی ئێران لە شارە جیاوازەکانی ئیران ڕۆژانە بە هۆی دزی و گەندەڵییەوە دەسبەسەر دەکرێن.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری، ٩٩ی هەتاوی، پەروانە سوهرابی، بەرپرسی فڕۆکەخانەی شاری ئابادان، بە هۆی دزی و گەندەڵییەوە دەسبەسەر کراوە.
هەواڵنێرانی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایانگەیاند کە ئەم دەسبەسەر کردنە بە هۆی پەروەندەی سەرپێچی و دزی جێگرانی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەندە و هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٢ کەس لە پەیمانکارەکانی فڕۆکەخانەی ئابادان بە هۆی دزی و گەندەڵییەوە دەسبەسەرکراون.
هەرلەم پێوەندییدا چەند ڕۆژ پێشتر “ئیسماعیل زەمانی” بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئەلوەند دەسبەسەر کرابوو.
لە لایەکیی دیکەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شارەداری ورمێ بە ناوی محەممەد حەزرەت پوور بە هۆی دزی و گەندەڵییەوە دەسبەسەر کرابوو.
شایانی باسە کە ڕێژیم بۆ کپکردنی دەنگی خەڵک و بە لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتیی و پەراوێز خستنی دزی و گەندەڵییە گەورەکانی بەرپرسانی پلەبەرزی ڕێژیم دزی و گەندەڵیی ئەو بەرپرسانەی کە کەڵکیان بۆی نەماوە ئاشکرا دەکا و دەسبەسەریان دەکا.