بهڕێوەبەری گشتیی یەكێك لە ناوەندەكانی وازهێنان لە مادەی هۆشبەر لە ئێران دەڵێ جۆرێك مادەی هۆشبەری چینی کهوتۆته بازاڕهوه که لە نێو تووشبووانی ئێرانیدا لایەنگری زۆری ههیه.
یوسف دەوڵەتی، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی “مێهرئەندیشانی ئافاق”، که ناوهندێکی وازهێنان لە مادەی هۆشبەره، دهڵێ “هێرۆئینی چینی” لە بەرهەمە شیمیاییەكانی شیشەیەو زۆر بە ئاسانی لە ئاودا دەتوێتەوەو، ئهو مادده هۆسبهره بە شێوەیەكی بەرچاو لە ئاستی ئێراندا بڵاوبۆتەوە.
حەوتووی ڕابردووش كارناسێكی بواری بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەر وریایی دابوو كە ئۆلگووی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە شیشەوە بۆ هێڕۆئین گۆڕدراوە.
عەباس دەیلەمیزادە بەڕێوەبەری حەشیمەتی “لە دایكبوونەوەی دووبارە”ش که لە بواری وازپێهێنان لە مادەی هۆشبەردا چالاكه؛ ڕوونی كردەوە كە بە گرانبوونی مادەی شیشە، تووشبووان ڕوویان لەم ماددانە كردوە كە لە ڕێگەی دەرزییەوە لێدهدرێو بە مەترسیی زیاترو بە نرخی هەرزانتر دهستیان دهکهوێ.
بە بڕوای ئەم پسپۆڕە ئەگەر داواكارانی شیشە لە كەمی نەدا، پێویستیی بازاڕ دەبێ بە شێوەیەكی دیكە پڕ بكرێتەوە، هەر بۆیە دەوڵەت دەبێ بەدوای چارەسەری ئەم كێشەیە بكەوێو تووشبووان بەرەو ئەم ماددانە بەرێ كە مەترسییان كەمترە.