دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، بە دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو و رۆژ بە ڕۆژ کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران لە پەرەسەندن دایە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی جوتیارانی پارێزگای ئیسفەهان لە بەردەم بینای دەنگ و ڕەنگی ئەو شارە، پشکدارانی بازاڕی بوورس لە بەردەم بینایی ڕێکخراوی بوورس لە شاری تاران، کادری دەرمانیی لە شاری تەورێز لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە ، کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ئیلام لە بەردم بینای فەرمانداری، ئەندامانی تەعاونی مەسکەنی زانکۆی تاران لە بەردەم بینای وازارەتی کار، خوێندکارانی زانکۆی پزیشکیی لە بەردەم بینای ڕێکخراوی نیزام پزشکیی تاران، ئەندامانی تەعاونی مەسکەنی جەماران دانیشتووی تەورێز لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە و دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دیکە لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا بەڕیوەچوون و هیچ داواکارییەکیشیان لە لایەن ڕێژیمەوە بایەخی پێنادرێ و هەتا دێت ناڕەزایەتییەکان پەرەدەستێنێ.