یەکیەتی ئورووپا: هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەتا ٢٠ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکییە.
یەکیەتی ئورووپا ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، سەرەڕای داواکاری لە ڕێژیمی ئێران، بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان و پێشیلکاری ڕێککەوتنی ناوکی ڕایگەیاند کە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەتا ٢٠ لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە زۆر مەترسیدارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەکیەتیی ئورووپا ڕایگەیاند کە پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە ڕێژەی لە سەتا ٢٠ لە دامەزراوەی ناوکی فۆردۆ لە ئێران پێشیلکردنی ڕێککەوتنی ناوکییە لە لایەن ئەو رێژیمەوە و لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە ئێزنی پیتاندنی ئەو ڕاددەیە لە ئۆرانیوم بەڕێژیمی ئێران نادرێ.
لە لایەکی دێکەوە کارناسان و پسپۆڕانی جیهانی لە سەر ئەو باوەڕەن کە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەتا ٢٠ هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی، کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕەت دەکرێتەوە.