کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەلاسی باوەجانی ، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە٢٢ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ” عیرفان عەزیزیان” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاند کە “عیرفان عەزیزیان ” دوای بریندار بوونی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ چارەسەری پزیشکیی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە.











