کرێکارێک لە کارگەیەکی ئیستەک لە مەریوان بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، کرێکارێک بە ناوی “ئەبووبەکەر یاقوبی” خەڵکی گوندی بێساران سەر بە شارەدێی سەوڵاوا، کە لە کارگەیەکی دروستکردنی ئیستەک کاری دەکرد بەهۆی تەزووی کارەباوە بریندار دەبێ و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دەچێتە کۆماوە و دوای چەند کاتژمێر گیانی لە دەستدا، ناوبراو خێزاندار و باوکی مناڵیک بووە.