- مستەفا هاشمی تەبا: شۆرای نیگابان بۆ تاوتۆێکردنی بەرنامەی هەڵبژێردراوانی سەرۆککۆماری، نە شارەزایی هەیە و نە دەسەڵات.
مستەفا هاشمی تەبا،چالاکیی سیاسیی ڕیفۆرمخواز دەڵێ: هەڵبژاردن و قبووڵکردنی بەرنامەی خوازراو مافی بێئەملاوئەولای خەڵک و هۆی سەر هەڵدانی جەوهەریی هەڵبژاردنە لە هەر نیزامێکی سیاسیی و حقوقیدا، سنووردارکرن و زەوتکردنی ئەو مافە، ڕاستەوخۆ بە مانای لاوازبوون و پێشێلکردنی مافی خەڵکی ئەو کۆمەڵگەیەیە و ئەگەری ئەوەی هەیە کە سندووقێکی دەنگدان بە شێوەیەکی تەواو ڕەواڵەتی و بەبێ هیچ کاریگەرییەک لە وڵاتدا بگۆڕدرێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کاتێک نە تەنیا هەڵسانگدن و تاوتوێکردنی شایەستەیی و لێهاتوویی گشتیی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنێک، بەڵکوو شایستەیی بەرنامەی ئەوان بە ناوەندێکی تایبەت دەسپێردرێ، بە شێوەی سرووشتی بەشێکی زۆر لە بەرپرسیاریەتی و کردەوەی دەوڵەت دەکەوێتە سەرشانی ئەو ناوەندەی کە لێوەشاوەیی ئەو کەسە و بەرنامەی ئەوی تەئید کردووە.
لە بنەڕەتدا شۆڕای نیگابان نە دەسەڵاتی قانوونی تەواوی بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەیەکی ئاوا هەبووە و نە شارەزایی پسپۆرانە و کارناسیشی بووە، فەلسەفەی حقوقیی ئەرکی شۆڕای نیگابان لە بەرامبەر هەڵبژاردندا بە تەواوی شەخسییە و لە هیچ جێگایەک ناتوانن بیسەلمێنن کە هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی بەرنامەی کاندیداکان لە سەڵاحییەتی شۆرای نیگابان دابێ.