ئەمریکا، میلیشیا حوسیەکانی یەمەن کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بە ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستی دەزانێ.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە ئەمریکا میلیشیا چەکدارە حوسییەکانی یەمەن، وەک ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستی ناو دەبات، بەپێی هەواڵی ئەو هەواڵدەریە لە زمان سێ کەس لە بەرپرسانی ئەمریکاوە، میلیشیا چەکدارەکانی یەمەن کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێ بە ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستی ناودەبەن.
شایانی باسە کە “مەعمەر ئەلریانی” وەزیری ڕاگەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکانی یەمەن، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا جنایەتی کوشتاری بە کۆمەڵی میلیشیاکانی یەمەن بە پشتیوانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر گوندی “ئەلحەمییە” لە پارێزگای تەعز کە بوو بە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی دەیان کەسی بێ تاوانی ئەو گوندە کە بەشێک لەو کوژراو و بریندارانە ژن و منداڵ بوون بە تووندی مەحکوم کرد و لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر بە دانانی ساتەوەختی هێرشکردنی دڕندانەی ئەو هێزانە بە پاڵپشتیی ئێران بە چەکی قورس، تانک، تۆپ و زرێپۆشی سەربازیی بۆ سەر ئەو گوندە کە دەیان ماڵ و زەوی کشتوکاڵیان گولـلەباران کرد نووسی ئێمە ئەو کردەوە دژە مرۆییە بە توندی مەحکوم دەکەین.
ئەلریانی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بەو جەنایەتە کە زیاتر لە ١٠٠ کەس و ١٣ منداڵ بە بارمتە گیراون، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێ و خوازیاری گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئەمنییەت بۆ ئەو ناوچەیەیە و داواکارە کە حووسییەکانی یەمەن بخرێتە لیستی گرووپە تێرۆریستەکانەوە.