هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکات و لە یەک ڕۆژدا لانیکەم ١٤ هاووڵاتیی کوردیان لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، کەرەج و مەهاباد دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، هێزەچەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران ١٤ کەسیان دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستۆتەوە.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و شاری کەرەج و ١٤ هاووڵاتیانی کوردیان دەسبەسەر کردووە.
ئەوکەسانەی کە دەسبەسەر کراون چالاکی مەدەنی، ژینگەپارێز، مامۆستا، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی ئاسایی بوونە کە بێ بەڵگە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە کە لە شاری مەریوان دوو چالاکی ژینگە پارێز بە ناوەکانی” دانا سەمەدی و کاروان مینووی”، لە شاری کەرەج ٧ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی “فەرزاد سامانی، دەریا تاڵبانی، سالار ڕەهەوی، شەپۆل خزری، ئەفشین مام ئەحمەدی و سیروان نووری”، خەڵکی شاری مەهاباد و سوهەیب بادرووج خەڵکی شاری مەریوان و هەروەها لە شاری بۆکان هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعات هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتییەک و بە بێ هۆکار کەسێک بە ناوی عەزیمە ناسری، دەسبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارە نووسی ئەو دەسبەسەر کراوانە لە بەردەستدا نییە.











