وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، دەرکردنی لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پێشێلکردنی یاساکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییە و دەبێ ئێران سزا بدرێ.
مۆرگان ئۆرتێگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری، ٩٩ی هەتاوی، بەکاردانەوە بە قسەکانی ئەحمەد ئەمیرئابادی، لە هەمبەر دەرکردنی لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکی، لە لاپەڕەی فەرمی تویتێرەکەی نووسی: ڕێژیمی ئێران جارێکی دیکە هەڕەشە دەکا و دەڵێ: لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکی لە ئێران دەردەکەین، ئەم کارەی ڕێژیمی ئێران پێشێلکردنی یاساکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکییە و دەبێ لە لایەن کۆمەڵگەی جیهانییەوە ڕێژیمی ئێران سزا بدرێ.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ڕیژیمی ئێران ناتوانێ کات بۆ ئەمریکا دیاری بکا و هەڕەشەی دەرکردنی لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەبکا.












