ئەنجومەنی خوێندکارانی زانکۆی شەریف، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە گیانی خەڵک بووە بە توپی یاریکردنی بەرپرسانی ئێران و هیچ کەس ئامادە نییە کێشە و گرفتی خەڵک چارەسەر بکا.
ئەم ئەنجومەنە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەری کوژرانی موسافیرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە بە هۆی مووشەکەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە کەوتە خوارەوە و بۆ ماوەیەک بەرپرسانی ڕێژیم چەواشەی ڕاستییەکانیان دەکرد و هەواڵی ناڕاستیان بڵاو دەکردەوە، ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی ئێرانی جنایەتکار و بکوژی خەڵکی بێ گۆناهن.
لە بەشێکی دیکە لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە جنایەتەکانی ڕێژیم لە هەمبەر سەرکوت و کۆشتنی خەڵکی ناڕازی لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٨٨ی هەتاوی و جەنایەتەکانی بەندیخانەی کەهریزەک و هەروەها کوشتن، ئەشکەنجە، بەندکران و لەسێدارەدانی خەڵکی ناڕازی لە خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هەتاویدا هاتووەکە خەڵک لە بەرپرسانی “گەندەڵ، بکوژ، درۆزن و دز” ناڕازیی و بێزارن.