به‌پێی ئاماره نوێیه‌كان له ٥ میلیۆن‌و ٣٠٥ هه‌زار ژنی ده‌رچووی زانكۆ له ئێران، یه‌ك میلیۆن‌و ٢٨٢ هه‌زار كه‌س شوغڵیان هه‌یه‌و ٥٤٦هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كاردان. ئه‌م ئاماره به‌م مانایه‌یه كه ٣ میلیۆن‌و ٤٧٦ هه‌زار ژنی ده‌رچووی زانكۆ گرده‌نشین له ماڵێ دانیشتوون‌و چالاكیی ئابوورییان نییه.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن ژنان سه‌دی ٤٧ خوێنده‌وارانی زانكۆ له ئاستی ئێران‌دا پێك دێنن كه له‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا سه‌دی ٧یان له بازاڕی كاردا چالاكی ده‌كه‌ن.
ڕه‌وتی وه‌رگیرانی زۆری كچانی ئێران له زانكۆكان له یه‌ك ده‌یه له‌وه پێشه‌وه ده‌ستی پێ‌كرد. له ساڵی ١٣٧٦ ڕێژه‌ی كچانی زانكۆ له كوڕان نیزك ببۆوه، به‌ڵام له ساڵی ١٣٧٧ ئاماری كچان له چاو كوڕان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی کرد. له ساڵی ١٣٩١ زیاتر له سه‌دی ٦٠ خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران كچان بوون‌و ئه‌م ڕه‌وته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ناچار كرد كه به شێوه‌یه‌ک پێش به به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی كچان له زانكۆكان بگرن. قه‌ده‌غه‌كردنی 77 ڕشته‌ی خوێندن له زانكۆكان بۆ كچان یه‌كێك له ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م كچان له زانكۆ بوو.
چالاکانی ژنان ده‌ڵێن به‌رزبوونی ئاستی خوێنده‌وارانی ژنان، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێرانی گۆڕیوه‌و نیگه‌رانیی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمیشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئوسولگه‌رای ڕێژیم له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ڕێژه‌ی زۆری كچان له زانكۆكان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه، فه‌رهه‌نگ، سیاسه‌ت‌و ئابووری هه‌یه‌و پێكهاته‌ی بنه‌ماڵه، نموونه‌ی دابه‌ش‌كردنی كاری ژن و پیاو، نموونه‌ی په‌روه‌رده‌ی باو و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری گۆڕیوه‌و، ته‌مه‌نی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش‌و ڕێژه‌ی ته‌ڵاق به‌رز ده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش به توندی رێگری له ژنان له خوێندن و بازاڕی کاردا ده‌که‌ن.