فائیزە هاشمی ڕەفسەنجانی، ڕایگەیاند کە پێمخۆش بوو کە بەهۆی دژایەتی کردنی بەرپرسانی ئێران دۆناڵد ترامپ دەنگی بهێنابایەتەوە و دیسان ببوایەوە بە سەرۆککۆماری ئەمریکا.
فائیزە هاشمی، نوێنەری پێشووی مەجلیسی ئێران، لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی”ئینساف نیوز” لە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، هاوکات لە گەڵ چوارەمین ساڵوەگەری مردنی باوکی”عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی” وتی: پێمخۆش بوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکادا دیسان دۆناڵد ترامپ دەنگی متمانەی بهێنابایەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ترامپ بەهۆی گوشارەکانیەوە بۆ سەر ئێران دەبوو بە هۆکارێکی ئەرێنی بۆ ئاڵوگۆر لە سیاسەتەکانی بەرپرسانی ئێراندا.
ناوبراو دەڵێ: ئەگەر ترامپ سەرۆککۆمار ماباوە بەهۆی سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار” بۆ سەر ئێران، بەرپرسانی ئێرانی ناچار دەکرد کە ئاڵوگۆڕێک بەسەر سیاسەتەکانی خۆیاندا بێنن کە ئەم کارە لە قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی ئێراندا دەبوو.
هەروەها فائیزە وتی: دێموکراتەکان لە سیاسەت کردندا زۆر شل و نەرم و نیانن و بە هاتنەسەرکاری دێموکراتەکان هەڵەکانی بەرپرسانی ئێرانیش زیاتر دەبێ.












