كاردانه‌وه‌ی به ئێعدامكرانی شێخ نێمر له عه‌ره‌بستان هه‌روا به‌رده‌وامه.
بان كی مون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ كه ئێعدامكرانی شێخ نێمر له عه‌ره‌بستان منی به توندی نیگه‌ران كردوه.
بان كی مون پێشتر چه‌ندین جار چاوی به كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان كه‌وتبوو و داوای لێ‌كردبوون كه حوكمی ئێعدامكرانی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. ناوبراو هاوکات هێرش بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تارانی به توندی مه‌حكوم كردوه.
فێدریكا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام به‌گشتی، گوتی ئێعدامكرانی شێخ نێمر نیگه‌رانیی جیددی له بواری ئازادیی ڕادهربڕینو ڕێزگرتن له مافه‌كانی مهدهنیو سیاسی له عه‌ربستانی لێكهوتهوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئامریكاش نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به ئێعدامكرانی شێخ نێمر و ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی ئاگری ئاڵۆزی له نێوان پێکهاته‌کانی شیعه و ناوچه ده‌ربڕیوه.
سیمای ناسراوه مهزههبیو سیاسییه‌کان له عێراقیش پاش ئێعدامكرانی شێخ نێمر داوایان كردوه كه پێوه‌ندیی سیاسی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان بپچڕێنن.
عه‌ڕه‌بستان له‌م دواییانهداو پاش ٢٥ ساڵ باڵوێزخانه‌ی خۆی له به‌غدا كردبۆوه.