فه‌رزاد مرادی‌نیا، چالاكیی كرێكاریی به‌ندكراو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی بۆ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی ڕێكخراوی كرێكارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، فه‌رزاد مرادی نیا، چالاكی كرێكاریی به‌ندكراو و یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی بۆ یارمه‌تیدانی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سنه گوازرایه‌وه.
پزیشكی نه‌خۆشخانه پاش پشكنینی فه‌رزاد ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو پێویستیی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه و ده‌بێ له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه، به‌ڵام مه‌ئمووره‌كانی زیندان ئه‌م چالاكه كرێكارییه‌یان بۆ زیندان گه‌ڕاندۆته‌وه و بڕیار دراوه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار بیبه‌نه‌وه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ری بكرێ.
فه‌رزاد مرادی نیا له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٣ له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش مانگێك به دانانی بارمته ئازاد كرا، پاشان له لقی ١ی دادگای شۆڕش به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌عیدی دادگایی کرا و حوكمی ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
فه‌رزاد مرادی‌نیا ڕۆژی 3ی گه‌لاوێژی ٩٤ سه‌ره‌ڕای تووشبوون به نه‌خۆشیی ده‌زگای هه‌رس و بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كرانی حوكمه‌كه‌ی، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه گوازراوه‌ته‌وه.