ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ دووهەمین ڕۆژ لە بەردەم دەفتەری ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە پشکدارانی بازاڕی بوورس لە بەردەم بینایی ڕێکخراوی بوورس لە شاری تاران، کۆمەڵێک لە پشکدارانی بانکی دەی لە بەردەم بینای ڕێکخراوی شەهیدان، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پزیشکیی لە بەردەم بینای ڕێکخراوی نیزام پزشکیی تاران، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ئەردەکان لە حەوشەی زانکۆ و شۆفێرەکانی شاری قەسرقەند لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە بە ڕێوەچوو.