ئەمیرئابادی، نوێنەرێکی مەجلیسی ئێران: ئەگەر گەمارۆکان لە سەر ئێران لانەچێ لێکۆڵەرەکانی ئاژانسی وزە لە ئێران دەردەکەین.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ” مێهر” ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، “ئەحمەد ئەمیرئابادی فەراهانی” ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری مەجلیسی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەگەر تا ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، گەمارۆکانی دژی ئێران بە تایبەتی لە بواری دارایی، بانکی و پیشەی نەوت لانەچێ،ئێران لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران دەردەکا.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کاتێکی یەک مانگەمان بە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا، دوای هاتنەسەرکاری دیاری کردووە بۆ لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران و تا کاتێک گەمارۆکان لە سەر ئێران لانەچێ ئێمە هیچ بەڵێنییەکی ڕێککەوتنی”بەرجام” جێبەجێ ناکەین.