به‌هۆی بارینی به‌فر و باڕن، به‌رقی ٦٥ ئاوایی سه‌ر به شاری مه‌هاباد هه‌روه‌ها پچڕاو‌ن‌و خه‌ڵک له تاریکی‌دا ماونه‌ته‌وه.
ڕه‌شید فه‌یزوڵلا بێگی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی به‌رقی شاری مه‌هاباد وێڕای پشتڕاست‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گوتی پاش بارینی به‌فره قورسه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌رقی ١٠٥ ئاوایی دوو به‌خشی خه‌ڵیفان و ناوه‌ندی پچڕابوون.
ناوبراو ده‌ڵێ پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به ٢ ڕۆژ به‌رقی ٤٠ ئاوایی له به‌خشی ناوه‌ندی چاك‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ٦٥ ئاوایی دیكه‌ی ئه‌م‌شاره له تاریكی‌دان.
فه‌یزۆڵڵا بێگی گوتی، له‌م ئاواییانه‌ی كه به‌رقیان پچڕاوه ٥ ئاواییان له‌سه‌ر جاده‌ی بورهان و ٦٠ ئاواییه‌كه‌ی دیكه‌ش له نێوان مه‌هاباد سه‌رده‌شت دان كه به هۆی سه‌رماو بای توند‌و شكانی دارتێله‌كان هێشتا نه‌یانتوانیوه ڕووناكی بۆ ئه‌م ئاواییانه بگێڕنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی به‌رقی شاری مه‌هاباد گوتی بۆ چاك‌كردنه‌وه‌ی به‌رقی ئه‌م ئاواییانه سه‌ره‌تا پێویسته ڕێگه‌وبانه‌كان بكرێنه‌وه‌و پاشان ده‌بێ به‌گشتی نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
شایانی باسه كه بارینی به‌فری زستانی و كڕێوه‌ی توند ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو گیروگرفتی زۆر بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست کردوه.