نرخی نه‌وتی سووك‌و قورسی هه‌نارده‌ی ئێران له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا له نزمترین ئاستی جیهان‌داو بۆ هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك نه‌وتی قورس ٢٨ دۆلار تۆمار كرا.
له درێژه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی ئێران له بازاڕی جیهان، پێوه‌ری نه‌وتی قورسی هه‌نارده‌ی ئێران له هه‌رزانترین نه‌وته‌كانی جیهان له بازاڕی ئه‌مڕۆی نه‌وت دایه. له كۆتایی ساڵی ٢٠١٥ نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك نه‌وتی قورسی هه‌نارده‌ی ئێران به دابه‌زینی ٦٤ سێنت به كه‌متر له ٢٨ دۆلار‌و ٤٠ سێنت فرۆشترا.
له‌م ماوه‌یه‌دا نرخی یه‌ك بۆشكه نه‌وتی سووكی هه‌نارده‌ی ئێرانیش ٦٧سێنت دابه‌زی‌و به ٣١ دۆلار‌و ٧ سێنت فرۆشترا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نرخی یه‌ك بۆشكه‌ی نه‌وتی قورس هه‌نارده‌ی ئێران به ٤٨ دۆلار‌و ٢٨ سێنت‌و نرخی یه‌ك بۆشكه نه‌وت سووكی هه‌نارده‌ی ئێران به نزیك ٥٠ دۆلار و ٣٤ سێنت مه‌عامه‌له كرابوو.
ئه‌مه له حاڵێك دایه كه پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی زایینی نرخی یه‌ك بۆشكه نه‌وتی قورسی هه‌نارده‌ی ئێران به نزیك ١٠٦ دۆلار ده‌فرۆشتراو به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، ئابووریی ئێران پێویستیی به‌وه‌یه که نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به ١٠٧ دۆلار بفرۆشێ!
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران له‌مساڵدا زیاتر له ٢٠ میلیارد دۆلار دابه‌زێ‌و له ٣٥ میلیارد دۆلار نزیك بێته‌وه. ئه‌م ڕه‌قه‌مه له ساڵی ٢٠١١ كه هێشتا گه‌مارۆكانی ڕۆژاوا دژی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرابوو و نرخی نه‌وتیش به‌رز بوو، ١١٨ میلیارد دۆلار بوو.