ڕوانگەى سووریى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکراىکرد کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیسرائیل لە دێرەزوور و نزیک شارى “ئەلبوکەمال”ی سووریە، ٤ چەکدارى میلیشیاچەکدارەکانی سەر بە سپای پاسدارانی کوشت و چەندین کەسیش بریندار بوون.
ئەو میلیشیا چەکدارانە ویستوویانە بە نایاسایی و بە ماشێن، بەمەبستی ئاڵوگۆڕ پێکردنی چەکدارانی سپای پاسداران بچنە نێو خاکى سووریەوە کە کراونەتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل.
جێی ئاماژەیە کە، ماوەیەکى زۆرە ئیسرائیل ئارامى و ئۆقرەیی لە سپاى قودس و میلیشیاکانى ڕێژیمی ئێران هەڵگرتووە و تا ئێستا سەدان چەکدارى سپاى قودس و میلیشیاکان و دەیان کۆگای تەقەمەنى لەنێو بردووە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ دژکردەوەیەکی هەبێ.












