ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، کاروانێکی هێزە هاوپەیمانەکانی نێونەتەوەیی بەهۆی بۆمبی چێنراو لە ڕێگای ئەلیووسفییە لە نزیک بەغدا کرایە ئامانج.
بڵاوکراوە خۆجێیەکانی عێراق، هەواڵی کردنە ئامانجی کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی لە ڕێگای ئەلیووسفییە لە نزیک بەغدا پشتڕاست کردەوە، تاوهكو ئێستا زهرهر و زیانهكانی نهزانراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەرەبییە” جگە لە هێرشکردن بۆ سەر کاروانی هاوپەیمانان لە ماوەی ڕابردوودا، هەڕەشەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران پەرەی سەندووە و دوایین هەڕەشەی حیزبوڵای عێراق و گرووپە میلیشیاکانی ئەلنۆجەبا هەڕەشە لە ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بوو.
هاوکات لە لایەکی دیکەوە “فاڵح ئەلفەییاز” سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق لە لایەن ئەمریکاوە خرایە لیستی ڕەشی تێرۆرەوە.