جێگری وەزارەتی دەروەی ڕێژیمی ئێران وتی: ئەگەر گەمارۆکان لە سەر ڕێژیمی ئێران لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمان لابچێ، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناوکی.
عەباس عێراقچی، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی”ئیلنا” ڕایگەیاند کە ئێران لە ئەگەری لابردنی گەمارۆکان لە سەر ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناوکی و پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕادەگرێ، ئێمە پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناوکی دەکەین.
ناوبراو وتی: ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناوکی زۆرە بەڵام ئەم بڕیارە لە دەستی ئەواندایە و ئێران پێشوازی لە گەڕانەوەیان بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەکا بەڵام بۆ گەڕانەوەیان بۆ ڕێککەوتنی ناوکی لە هیچ وڵاتێک بە تایبەتی ئەمریکا ناپاڕێتەوە.












