ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە سەڵماس و کچێکی ١٣ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ٢٠ساڵ بە ناوی “پەریسا حاجی دۆخت” خەڵکی گوندی “کۆزەڕەش” سەر بە شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەڕیگەی خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە، ناوبراو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان بەناوی “تارا تەمرخانی”، خەڵکی سەرپێلی زەهاو بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان بەناوی ئاراس محەممەدئەمینی خەڵکی سەقز و کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان بەناوی “هاوژین” خەڵکی دیواندەرە، بە هۆی کێشەی خێزانی و ڕەوشی خراپی ئابووریی بنەماڵەکانیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.












