وەزیری ئیتلاعاتی ئیسرائیل: ڕێژیمی ئێران ڕوو لە هەر وڵاتێک بکا، خەڵکی ئەو وڵاتە تووشی نەهامەتی و ماڵوێرانی دەکا.
ئایلی کوهێن، وەزیری ئیتلاعاتی ئیسرائیل، داوا لە “ئایلی کوهێن،” سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکا کە درێژەدەری سیاسەتی” ئەو پەڕی گوشاری” دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە دژی ڕێژیمی ئێران بێت.
کوهێن، لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: لە ماوەی٨ ساڵی سەرۆککۆماریی “باراک ئۆباما”دا هیچ دەسکەوتێکی سیاسیی لە ناوچەکەدا نەبووە بەڵام لە ماوەی ٤ ساڵەی سەرۆککۆماری”دۆناڵد ترامپ”دا بڕیارگەلێکی درووست و بەجێی بەدژی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ کراوە.
ناوبراو ڕووبە جۆبایدن دەڵێ: ئەگەر دەتانهەوێت سەقامگیریی و ئاسایش لە ناوچەکەدا هەبێ و ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا سەرکەوتن بە خۆیەوە ببینێ، دەبێ درێژەدەری ئەم سیاسەتی ئێستای دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی ڕێژیمی ئێران بن.
کوهێن، بە ئاماژە بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، لە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی وڵاتانی” سووریە، لوبنان، عێراق و یەمەن”وتی: ڕێژیمی ئێران ڕوو لە هەر وڵاتێک بکا، خەڵکی ئەو وڵاتە تووشی هەژاری، شەڕ، ئاژاوە و ماڵوێرانی دەکا.












