ناوەندی فەرهەنگیی و فێرکاریی”بەیان” خولێکی نوێی خوێندنی زمانی کوردی لە ئاوایی کانیڕەش سەر بە شاری بۆکان بۆ خوازیاران و لایەنگرانی فێربوونی زمانی کوردی کردەوە.
لە هەوڵێکی دیکەی مامۆستایان و دڵسۆزانی زمانی کوردی ناوەندی فەرهەنگی بەیان خولێکی نوێی بۆ خوازیاران و هۆگرانی زمانی کوردی لە ئاوایی کانیڕەشی سەر بە شاری بۆکان بەڕێوە برد و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کچان و کوڕانی ئەو گوندە بۆ فێربوونی زمانی شێرینی کوردی لەو خولەدا بەشداربوون.
شایانی باسە کە ناوەندی فەرهەنگیی “بەیان” یەکێک لەو ناوەندە چالاکانەیە کە لە بەشی زۆری شار و ناوچەکانی کوردستان لقی کردۆتەوە و مامۆستایان لەو خولانەدا بەبێ بەرامبەر زمانی کوردی دەڵێنەوە و بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەکەیان تێدەکۆشن.